بۆ گەڕانی ئاشی دڵ فرمێسکی چاوم بوو بە یەم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  653 بینین
بۆ گەڕانی ئاشی دڵ فرمێسکی چاوم بوو بە یەم
بۆ منی بێکەس مزەی نابێ، بە غەیرەز دەرد و غەم
کافرم گەر بەحسی بتخانە و جگەر لات بێنمە ناو
بۆ منی شەیدا، هەمیشە، ئەی سەمەنبۆ! تۆی سەنەم
لافی دانایی چلۆن لێ دەم لە خزمەت مەهوەشا
عیشقی دڵبەر بۆ خەبەردان گورگە بۆ قەلبی غەنەم
چا بوو تەسکینم ئەهات جاران بە ئەشک و ئاهی خوێن
لەم دەمە بۆ من، درێغ، ئەمشەو نە دەم ماوە، نە دەم
بۆ سەفی مەجنوون لان، ئاهوو لە ڕەمدا ڕام دەبێ
بەڕڕەئاهووی من لەپاش ڕامبوون دەبێ بنیاد ڕەم
بێ تەبەسسووم کردنت عوقدەی دڵم نابێ گوشاد
سا دەهەن واز کە بە خەندە دەفعەیێ، ئەی غونچەدەم!
نوسخەیی ئەو خاڵە نەدراوە لە تەختەی ڕۆزگار
ڕۆح دەکا بەستە لە نەردی عیشقی ئەودا خاڵەکەم
خوسرەوی خوبان گوزەر کا گەر، بە پایەندازیی ئەو
چاو لە ئەشکی نوقرەگوون دەڕژێنێ دینار و درەم
کێ وتی: سالمناسناوی ئەدەبی لە عیشقت عاجزە! با پێت بڵێم:
ڕاستی واللهِعەرەبی درۆی مەحزە، بە مەرگی تۆ قەسەم