توڕڕە، بۆ ئابی بەقای چیهرە، دڵی برد بە شیتاب

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  767 بینین
توڕڕە، بۆ ئابی بەقای چیهرە، دڵی برد بە شیتاب
بۆ دەلیلی ڕەهـ، ئەگەر کاری خضرناوی تایبەت بێ لە غوراب!
وا بە دڵ چەسپە، جودا نابێ، پەڕی تیری نیگەهـ
کەی بیرون دێ، بە کەسێ، توعمە لە چەنگاڵی عوقاب؟
سیڕڕی مەکشووفە، شەهیدی گوڵی چیهرەت، لە مەزار
دێ لە سەنگی لەحەدی، تا بە حەشر، بۆیی گولاب
بۆ سەرەفرازیی دەمی سوڵحی نیگاری زووڕەنج
حازرە ڕووتبەیی پەستی، هەمە جا، میسلی حوباب
هەر تەرەف ڕەملی بیابان و هەواگەرمیی تەمووز
تیشنەلەب، کەشمەکەشی داوە بە من، بەرقی سەراب
گونەهێکە بەقەدەر کوشتنی ئەولادی نەبی
عەفوی سالمناسناوی ئەدەبی، دەمی کوشتن کە بزانێ بە سەواب!