توڕڕە، بۆ ئابی بەقای چیهرە، دڵی برد بە شیتاب

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  766 مشاهده
توڕڕە، بۆ ئابی بەقای چیهرە، دڵی برد بە شیتاب
بۆ دەلیلی ڕەهـ، ئەگەر کاری خضراعلام بێ لە غوراب!
وا بە دڵ چەسپە، جودا نابێ، پەڕی تیری نیگەهـ
کەی بیرون دێ، بە کەسێ، توعمە لە چەنگاڵی عوقاب؟
سیڕڕی مەکشووفە، شەهیدی گوڵی چیهرەت، لە مەزار
دێ لە سەنگی لەحەدی، تا بە حەشر، بۆیی گولاب
بۆ سەرەفرازیی دەمی سوڵحی نیگاری زووڕەنج
حازرە ڕووتبەیی پەستی، هەمە جا، میسلی حوباب
هەر تەرەف ڕەملی بیابان و هەواگەرمیی تەمووز
تیشنەلەب، کەشمەکەشی داوە بە من، بەرقی سەراب
گونەهێکە بەقەدەر کوشتنی ئەولادی نەبی
عەفوی سالمتخلص، دەمی کوشتن کە بزانێ بە سەواب!