نابینمەوە قەت لێرە یەکێ یار و وەفادار

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  374 مشاهده
نابینمەوە قەت لێرە یەکێ یار و وەفادار
حەقمە کە ئەبینم لە شەوا خەو بە مەلاوە
هەر دەربەدەر و نەفییە، ئەوی سیرەتی چابێ
ئەیقۆزنەوە کردەوەی بەد بە هەواوە
ئینسانی وەکوو عەبدە، لە کۆی دەست ئەکەوێ ئاخ
نایدۆزمەوە هەرچەند بگەڕێم بۆی بە چراوە
ئەو شەخسە کەوا لامی قەڵەو لای وەکوو «ڕێ»یە
پیرێکە بە شەو هیمەتی شەوکێڵ بەدواوە