حەقە ئەمڕۆ

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 2 دقیقه  697 مشاهده
حەقە ئەمڕۆ بدا تانە لە ماهـ و مشتەری و ئەختەر
سلێمانی بە شیعری ئێوەوە ناویەتە سەر، ئەفسەر
تەماشای لاپەڕەی ژین کەن، نییە جێ نوختەیە خاڵی
لەبەر ئەشعاری تازەی شاعیران، ئەم سەر هەتا ئەو سەر
ئەبینی شیعری لوجنەی فەحسی تووتن، بێشەمە و بۆندار
ئەبینی میسرەعی وا قامەتی بەرزە وەکوو عەرعەر
ئەبینی شیعری «سیدقیڕەشید سیدقی غەفوور» پڕ لە نوکتەی خۆش و مەعنیدار
لەسەر ماڵی «مەلا» شەڕیە لەسەر پێیە وەکوو وەروەر
ئەبینی شیعری وا پڕیە لە قەیسی و مێوژ و بادام
فەساحەت جیڕ و هوڕی دێ لەوێدا وەک کەلەرمی تەڕ
لە ناو ئەشعاری ئەم خۆراکە نایابانە شیعری کۆن
ئەشوبهێ هەر بەتەشپی پڕ لە ترخێنە و لەپەی ساوەر
شوکر فەوتا «جیناس» و قاعیدەی تەشخیس و ئیستیفهام
هەتا کەی بۆ «تەزادێ» دابمێنم والە و موزتەر
هەتا کەی من مقەیەد بم بە قەیدی قافیە و ئەوزان
هەتاکوو کەی «تەجاهول عارفانە» بێنمە دەفتەر
لەگەڵ تەردید و قەتعا، بۆ نەکەم قەتعی عیلاقەی دڵ
بە کەڵکی چیم ئەشێ، غەیری خەفەت هێنان و دەردی سەر
دەبا بڕوا «وضوحعربی» و «ئيستيعارهعربی» گۆڕی با گووم بێ
ڕجوع و «حوسنی تەعلیل» و نیدای حسی بەدیع ئاوەر
لە بۆ چیم چاکە بەینێ دابمێنم بۆ «لەف و نەشرێ»
«مرەتەب» یا «مشەوەش» بۆ بە دڵما چێ وەکوو نەشتەر
بە قانوونیش مووزەف گەیییە حەددی خۆی تەقاویتە
تەمای چیمان هەیە، تاکەی بژی شیعری من و زێوەر