بۆ معەلیمەکان

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  693 مشاهده
بە ئینساف و مرووەت تەربیەی ڕۆڵەی وڵاتت کە
کە ڕۆژی کردەوە، خاوەن زەمیر و با کەرامەت بێ
ئەوانن دائەنێن بنچینەی ئیخلاس و عەدل و حەق
ئەوانن هەوڵ ئەدەن، ئەم قەومە ڕۆژێ سواری قودرەت بێ
موعلیم بێتوو چاوی خۆی بپۆشێت و لە حەق لادا
قوتابی ئەو ئەبێ هەر نالەبار و بێ بەسیرەت بێ
موعەلیم دەرس و ئیرشادی بەرەو ڕێگەی خراپی بێ
ئەبێ ڕێبواری ئەم ڕێگایە، قۆناغی نەدامەت بێ
لەشی قەومێ، بە تیری جەهل ئەگەر بێتوو بریندار بێ
ئەبێ ئەم قەومە جێگەی هەر مەزارستانی زیللەت بێ
لە دڵگیری ئەم و ئەو ترس و خۆفت قەت نەبێ «نووریتخلص»
قسەی حەق با ڕەقیش بێ خۆشە، ئەمما بۆ نەسیحەت بێ