عیلمە میللەت
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
868 مشاهده
عیلمە میللەت نائیلی جاهـ و شکۆهـ و شان ئەکا
دایەیی پاکی وەتەن، پڕ نەشئە و خەندان ئەکا
واسیتەی عیلمە بەشەر ئەمڕۆکە مانەندی تیوور
وا بەسەر ئەوجی سەماوە سەیر ئەکا و تەیران ئەکا
واسیتەی عیلمە کە ئەمڕۆ هەروەکوو ماسی، بەشەر
کەشفی قەعری بیکرانی، بەحری بێ پایان ئەکا
واسیتەی عیلمە کە «قولومب» ناوی دایم زیندووە
واسیتەی عیلمە کە «واسقۆ» کەشفی هیندستان ئەکا
واسیتەی عیلمە کە «پێنجوێنیشخص»و «زەهاویشخص»و «مەولەویشخص»
ناوی پاک و عالییان ئیحیای کوردستان ئەکا
«إطلب العلم ولو بالصينعربی»ە فەرموودەی ڕەسووڵ
ئەم حەدیسە بۆ عیلم، تەرغیبی ئینس و جان ئەکا