عیلمە میللەت

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  866 بینین
عیلمە میللەت نائیلی جاهـ و شکۆهـ و شان ئەکا
دایەیی پاکی وەتەن، پڕ نەشئە و خەندان ئەکا
واسیتەی عیلمە بەشەر ئەمڕۆکە مانەندی تیوور
وا بەسەر ئەوجی سەماوە سەیر ئەکا و تەیران ئەکا
واسیتەی عیلمە کە ئەمڕۆ هەروەکوو ماسی، بەشەر
کەشفی قەعری بیکرانی، بەحری بێ پایان ئەکا
واسیتەی عیلمە کە «قولومب» ناوی دایم زیندووە
واسیتەی عیلمە کە «واسقۆ» کەشفی هیندستان ئەکا
واسیتەی عیلمە کە «پێنجوێنیکەس»و «زەهاویکەس»و «مەولەویکەس»
ناوی پاک و عالییان ئیحیای کوردستان ئەکا
«إطلب العلم ولو بالصينعەرەبی»ە فەرموودەی ڕەسووڵ
ئەم حەدیسە بۆ عیلم، تەرغیبی ئینس و جان ئەکا