ئێمە کەششافەی کوردین

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  686 بینین
ئێمە کەششافەی کوردین هەموو
خادیمی ملک و وەتەنین ڕوو بەڕوو
بۆ هەموو جەمعییەتی زانستی کورد
حازری جەهدین بە دڵ و دەست و برد
چونکە مەداری شەرەفی میللەتن
خادیمی عیلم و ئەدەبی ئوممەتن
ڕۆحی وەتەن موفتەخیرە و شادمان
ڕوو بەڕووی ئەم خزمەتە و ئەم هەوڵەتان
میللەتی کورد پڕ بە سەما و زەمین
دەم بە گوڵی زەردەخەنە و پێکەنین
قیمەتی ئەم خزمەتە، تەقدیر ئەکا
سەفحەیی تەئریخ ئەمە تەسویر ئەکا