لەگەڵ «عەلی کەمال باپیر» بەیەکەوە دایانناوە
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
800 مشاهده
وا موبەدەل بوو بەخۆشی دەوری ئیزمیحلالی کورد
خاتیمەی هات و نەما، ئەیامی ئیستیزلالی کورد
بۆ گەیشتن بەم دەمە، بەم ڕۆژە بوو، ئامالی کورد
حەمدی بێ حەدد بوو، خودا دیم ڕۆژی ئیستیقلالی کورد
پڕ زیا و ڕەخشندە هەڵهات کەوکەبی ئیقبالی کورد
قاپی ڕەحمەت گوشادە، دەرکی زیللەت داخرا
چونکە مەحموودێ لەسەر تەختی عەدالەت دانرا
موژدە بێ ئەی قەومی کورد، نووری سەعادەت هەڵکرا
پەردەیی تاریک و دەیجووری مەرارەت لادرا
ڕۆژی ئازادی هەڵات، ڕووناکە ئیستیقبالی کورد
میللەتێکی وا قەدیم، قەومێکی مەشهووری جیهان
مالکی خاک و وەتەن، ساحیبی تەئریخ و زبان
عەیبە ئیتر خزمەتی خەڵقی، لە زیللەتدا ژیان
بەسیە ئەی خزمینە بوغز و کینە، با یەکدڵ بە جان
تێبکۆشین بۆ تەرەقی شەوکەت و ئیجلالی کورد