هاواری وەتەن

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  868 مشاهده
دوێ شەو لە خەوا دیم کە ژنێ موشفیق و مەعسووم
هاواری ئەکرد، من وتەنم مادەری ئێوەم
ئەیفەرموو بە حوزنێکەوە زۆر عاجز و مەغمووم
هەم داری سەمەردارم و هەم لەزەتی میوەم
***
گەر ئاو بدرێم و بە شەفیقانە بکێڵرێم
پشکووتنی گۆپکەی ئەمەلم حازری ئانە
ئەو خەلفەنەمامەی، لق و پۆپ ناسک پیریم
بێ ئاوییە ئەسبابی بەهارم کە خەزانە
***
بێ لوتفی و بێ خزمەتی ئێوە سەراسەر
ئەوراقی ئەمەل، غونچەی ئومێدی وەرانم
گەر بێتو بکەن ئێوە موبالات بە ژیانم
ماندوو ئەحەسێنێتەوە، هەم سێبەر و هەم بەر
***
ئەی ڕۆڵە، جگەر گۆشەی ئافاقی ئەمەلمن
ئەمڕۆیە کە موحتاجی وەفاو خزمەتی ئێوەم
ڕووناکی چاوانم، دەرمانی سپڵمن
سبحەینێ منیش باعسی حوڕییەتی ئێوەم
***
ئاودانی من و خزمەتی من، عیلم و فنوونە
تەحسیلی مەعاریف، سەمەر و قیمەتی ژیانە
قەومێ کە لە عیرفان و ئەدەب زەڕڕەیە دوونە
هەر موزمەحیلە ئاخری موحتاجی دونانە