ئیستیقبال بۆ تازە پێگەیشتووەکان

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 2 دقیقه  1001 مشاهده
سبحەینێ ئەم تەجەدودە بۆ تۆیە ئەی شەباب
بۆ تۆیە ئەی ئومێدی وەتەن، خادیمی حەیات
ئەی ئافتابی فەجری ئەمەل، مایەیی نەجات
سوبحی سەعادەتێکی عەجەب پاک و بێ سەحاب
هەر چاوەڕوانی تۆیە، دەسا فرسەتە شەتاب
ئەی فەجری بێ غوبار و کەدەر، عالەمی ئەمەل
چاوی لە تۆیە، تۆ کە ئومێدی هەموو کەسی
ئەلحەق عیلاجی دەردی دەوایەکی نەورەسی
هێند چاوەڕێ بوو چاوی، هەتا پێی گەیی سەبەل
فەرموو درەنگە، وەختی تڵوعێکە بێ حیجاب
بەڵکوو کە سەرفی مازیی تاریک و هەولناک
بکرێتەوە، خەتی لە پەڕەی دڵ بچێتەوە
سونحەتی بەهاری عەیشی وەتەن وەختی بێتەوە
شایەد خەزانی عومری بکا سینە چاک چاک
بگرێتەوە فەهمی مازی پڕ عەزاب
ئەی نەورەسیدەکانی وەتەن، وەختی غیرەتە
تەحسیلی عیلم و مەعریفەتە، مایەی شەرەف
تێکۆشە بۆ سبەینێ، نەوەک بتکەنە هەدەف
سبحەینێ خاکی ئەم وەتەنە، لات ئەمانەتە
حورمەتی وەتەن، شەرەفی هەموو بۆ تۆیە ئەی شەباب
ئەی موحتەرەم، موعەلیمی وشیار و باویقار
ئەی دوژمنی جەهالەت و ئەی خادیمی بەشەر
ئەی خەسمی یەئسی دائیمی، ئەی مایەی زەفەر
ئەی مەحزەری سەعادەتی میللەت بە ئیفتیخار
لادەن لە ڕووی ماهی وەتەن، زیللەتی نیقاب
ئێوەن بە نووری عیلم منەوەر ئەکەن وڵات
ئێوەن کە خزمەتی وەتەنی میهرەبان ئەکەن
تەنویری فیکری عالەم و تەعلیمی شان ئەکەن
ئیحزاری مەعریفەت ئەکەن و فرسەتی نەجات
پڕ نوور ئەکەن وڵاتێ، وەکوو شەوقی ماهتاب
مەحبووبەی جوانی وەتەن، شۆخ و ماهـ ڕوو
ئارایش بەخشڵی عیلم دەن، مەکەن قسوور
تەنویری کەن بە شوعلە و تەجهیزی کەن بە نوور
قەد بێ جیاوازی ئەم کچە هەرگیز مەدەن بە شوو
بەڵکو ببێ وەتەن، لەسەعی ئێوە فەیزباب
ئیتر ئەکەم بەیانی خڵووس و تەشەکورات
تەقدیمی ئیحتیرامی خسووسی بە دڵ و جان
بۆ خزمەتی جەنابی مودیر و معەلیمان
ئەم بەرگە سەبزە، با بکەمە دیاری و خەڵات
هەرچەندە زەڕە، هیچ نییە شەوقی ئافتاب