شیوەنی ئاوڕەحمانی خاڵۆزای
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
2 دقیقه
912 مشاهده
چییە؟ ئەمڕۆ قەڵەم دووبارە هاتۆتە زوبان ئەگری
بەتاو چاو و بەکوڵ دڵ، ئەم بە گوڕ دێ ئەو ڕەوان ئەگری
لە سەرچاوەی دڵەی سووتاوەوە لافاوی خوێنی گەش
بە تاڤگەی دیدەما ئەمڕۆ بە خوڕ دێ و بێ ئەمان ئەگری
قوماشی شیوەن و دیبای واوەیلا چ هەرزانە
لەبێ بازاڕیی نرخی مەتاعا کاروان ئەگری
کوڵی گریان و ئێشی زام و کسپەی دڵ تەماشاکە
پلووسکی وشک و لوولەی تێکشکاوی ئیستیخوان ئەگری
تومەس باڵای ئاوڕەحمانیشخص دی دیدەم لەژێر خاکا
لەگەڵ هەوری بەهارا وا ئەڵێی بۆ ئیمتیحان ئەگری
لە باغا گوڵ کە چاوی کردەوە، تۆ چاوی خۆت لێکنا
مەگەر بۆ چاوی لێکناوت بە چاوی چاوەڕوان ئەگری
بەسەر پەڕەی گوڵی زوو هەڵوەریوی نەوجەوانیتا
چەمەن ئەگری، گوڵ ئەگری، بلبل ئەگری، باغەبان ئەگری
بە باڵای تۆوە سەد هێلانەی دڵ بەند و پێوەند بوو
جیهانی بلبلی ئاوارەیە و بۆ گوڵستان ئەگری
پەشێوا و شپرزە و والە و شەیدا بەشوێن تۆدا
ویقار و حوسنی خولق و شەرم و شیرینی زبان ئەگری
لە تۆ ماڵێ کە خاڵی مایەوە بۆ شین و گریانە
سکووتی چۆڵیی هێلانە، بۆ مورغی جەوان ئەگری
پەلەی زوو ڕۆیینت بوو، بۆ دیدەنی غیلمان و حۆری بوو
بەسەد چاوی موحیبەت چاوەڕێی تۆیە و جینان ئەگری
لەدووری ئێوە «نووریتخلص» خۆی ئەناڵێنێ هەتا ماوە
لە دوای خۆی ڕۆحی غەمدیدەی بە شیعری ناتەوان ئەگری
وتم ئەی دڵ بنووسە ساڵی ماتەم، دەسبەجێ فەرمووی:
بەشوێن تۆدا هەزارێک بلبلی بێ ئاشیان ئەگریحساب ابجد: ١٣٦٠هـ