چۆنیەتی ڕابوردووی شاری سلێمانی
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
665 مشاهده
ئەوا مەنعی لە جەردە و دز کرا شاری سلێمانیمکان
لەدەست «باڕەش» چ تەدبیرێ ئەکەن مەئمووری عوسمانی
بەهەر نەوعێ هەبوو سەددێ کرا بۆ باڕەش و تۆزی
لە تاو قوڕ چی ئەکەن؟ کەر قووت ئەدا بازاڕ و کۆڵانی
بە شۆسە و وشکەسی، ئێمە ئەوا چاری قوڕیشمان کرد
عیلاجێ چۆن ئەکەن؟ بۆ کۆمەڵی کێچی بەهارانی
بە تەنزیفات و تەرتیباتی خانەش کێچ ئەوا کەم بوو
مەحەببەت چۆن ئەخرێتە دڵی ئەسناف و شێخانی