بۆ ناجی بەگی هورمزی

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  761 مشاهده
«قال الوطن العاجز لي أين علاجي؟عربی»
«قلت له: بشراك لقد جاءك ناجيعربی»
ئەم جارە بە کوردی وتی: ئەو زاتە بڵندە
تەعریفی تەواوی بکە بۆم چۆنە میزاجی؟
پێم وت شەڕەف و فەزڵی لەگەڵ عیلمی تەواوە
وەک لیرەی ئینگلیزە لە هەر جێگە ڕەواجی
فەیز و شەرەفی کەعبەت ئەبێ تۆ لە نەزەردا
ئەولادی ئەتۆ دەورەت ئەدەن هەروەکوو حاجی
مەجمووعی لیواکە، هەڵ ئەکا ڕایەتی ئیقباڵ
ئەمجا لە پەنای مەعدەلەتی حەزرەتی «ناجیشخص»