شارێکی کوردستان (خانەقین)

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 2 دقیقه  750 مشاهده
جەننەتە بێ شوبهە شاری خانەقین
ئاوی ئەڵوەندیشی وەک مائی مەعین
دیمەنی سەر پرد و سەیری ئاوەکەی
سۆفیی وشکیش ئەخاتە هەڵپەڕین
گەر لەسەر پرد هەر تەماشای ئاو بکەی
قەت خەفەت ناخۆی دڵت نابێ حەزین
وێنەی وا کەم لە دونیادا هەیە
باغی جوان ئاوی ڕەوان ئەهلی بەدین
ئەهلەکەی کورد و غەریب و دۆست و نەجیب
ڕوو گوشاد، دڵ شاد و ئازاد و ئەمین
سەیری ئەو شارە ئەکەن ئەهلی فەلەک
داغ و حەسرەتیانە وەک ئەو ئەهلە نین
گەر تەماشای کۆشک و خانوویان بکەی
وا ئەزانی لەندەنە یاخۆ پەکین
داری خورما داری لێمۆ و پرتەقاڵ
داری نارنج و کەباتی چین بەچین
زینەتی داوە بە شار و جادەکەی
ئاسمان حەسرەت کەشە بۆ سەرزەمین
قەیسەریی وەک کۆشکی قەیسەر عالییە
کاسبی ڕووخۆش و دەم پڕ پێکەنین
مەعهەدی دینییە ناو مزگەوتەکان
پڕ لە ئیسلامی حەقیقی دوور لە کین
هەر حەدیقەی بۆی بچی چاو ڕوون ئەکا
سەوزە و گوڵزارە زەرد و سوور و شین
قووەتی گیان، قووەی نووری نەزەر
مەزهەری ئاساری «ربّ العالينعربی»
جادەکانی مونتەزەم ڕێک و ڕەوان
پڕ لە ئایندە و ڕەوەندی نازەنین
بانگ ئەکەن بۆ ئەهلی سەر عەردی مەلەک
ئەو بەهەشتە «فادخلوها خالدينعربی»