بۆ موفتی پێنجوینی «مەلا عەبدوڵڵا»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
599 مشاهده
«بارك اللهعربی» لە موفتیی پێنجوین
شیعرەکانی بەتامن و ڕەنگین
هەروەکوو موفتیی فەلەستینی
بووەتە خەم خواری میللەتی میسکین
وەکوو بەعزێ سەری نەکردووە بەگۆ
بۆ شەقی لاوەکانی ڕووسیمین
فیکری ئەو دێری کۆنە ئەم بیکرە
فیکری موفتی موافیقە بۆ دین
یا تەلەبکاری عیلمی کیژانە
یا بەکەسب و عەمەل ئەکاتە تەڵقین
گەرچی موفتی لە ڕوتبەیی شیعرا
نەیگەیاندووەتە شاعیری دێرین
غایەتی چونکە باشە مەوزووعی
لای هەموو بووەتە مەزهەری تەحسین
موفتیی شارەکەی سلێمانیمکانش
وەکوو بیستوومە گەیوەتە سەبعین
ئافەرین بۆ ئەویش کەوا مەردە
فیکری بیکری نەبردە ژێری زەمین