لە ستایشی باخی مزگەوت
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
629 مشاهده
مەدحی ئەم باخە بکەم ڕاست و حەقە
پڕ لە جۆری گوڵی ئاڵتوون تەبەقە
شەستپەڕ و «لالە عەباس» و «گوڵەناز»
وەکوو ئەستێرە و ڕۆژ و شەفەقە
«تەرخوون» و «مەسکی» و «نەعنا» جوێ جوێ
خوار و ژوورن تەبەقەن عەن تەبەقە
بەریی قەددی «چنار» و بییەکەی
هەروەکوو قامەتی «عووجی عەنەقە»!
باسی مینایی شەرابی چ بڵێم؟
داخی مینایی شەڕاب و عەرەقە
وەسفی ئەم سڵقە لە کەرکووکمکان بکرێ
سەد «کەمال زادە» لەوێ حاڵی شەقە
هەر کەسێ هاتە تەماشای و وتی:
«ماشاء الله لن قد خَلَقَعربی»