لە ستایشی سەید عەلی کوڕی حاجی شێخ مستەفا
ئەی دڵ
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
637 مشاهده
ئەی دڵ! وەرە تۆ خادیمی دەربانی «عەلیشخص» بە
هەر عاشقی لەعلی لەبی خەندانی «عەلی» بە
عومری «خضرشخصعربی» ت گەر هەوەسە تاکوو قیامەت
ڕۆژێ وەرە سەد دەفعە بەقوربانی «عەلی» بە
خەوفت نە لە تیر بێ نە لە خەنجەر نە لە شمشێر
مەجرووح و جەریح خەستەی موژگانی «عەلی» بە
بۆ نازیلەیی قودرەت و بۆ تیری قەزایی
هەر لەحزە موهەییابە!! بەقەڵغانی «عەلی» بە
دنیا کە لە ڕووی ئەو، بە مەسەل جەننەتە ئەمڕۆ
لەم گوڵشەنەدا بولبولی خۆشخوانی «عەلی» بە
خاڵی مەکە سینەت لە هەموو عەشق و مەحەببەت
دائیم وەکوو «نەی» سینە پڕ ئەفغانی «عەلی» بە
دائیم لە بەدەل تاعەت و ئەورادی سەحەرگاهـ
وەک بولبولی ناو باخچە سەنا خوانی «عەلی» بە
هەرچەندە کە پەروەردەی ناو «سوننی» یی «زێوەرتخلص»
وەک ئەهلی تەشەییوع بەفیدای جانی «عەلی» بە