لە ستایشی فەتاح خانی کوڕی حاجی ئەحمەدی سۆفی

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  564 مشاهده
عەشقی سەنەمێ شۆڕشی خستووەتە دڵ و جان
لەنجەی ئەشکێنی قەدەمی کەبکی خەرامان
مومتازە بەنازە، مەهی گەردوونە لە حوسنا
غەددارە دڵ ئازارە، چ شۆخێکە بە عینوان؟!
کافر مووە، ئیسلام ڕووە، خاڵ هیندووە، دڵ ڕەق
ئیمان بەرە، قەد عەرعەرە، دەم خونچەیی خەندان
لەو ساوە کە سەودای بەچە عەتتارە لە سەرما
وەک عەترە هەناسەم کە دەکا ڕائیحە ئەفشان
شمشێری برۆی خەم بووە بۆ قەتلی خەلایق
عەتتارە بەکردار و بە تەلعەت گوڵی نیسان
سەر دەفتەری خووبانی سلێمانییە ئەلحەق
شای ئاهوویی چین و خوتەنە چاوی «فەتاح خانشخص»
من نیمە مەتاعێ لە بەهای خەندەی لێوی
ئەقڵێک و خەیاڵێ هەبوو زوو بردی بەتاڵان
تا ڕایەتی حوسنی لەسەر ئەم شارە بڵندە
بەسراوی خەمی حوکمی ئەون ئاقڵ و نادان
نازدارە وەکوو شیعری تەڕ و تازەی «زێوەرتخلص»
نایابە لە بازاڕی جیهان وەک مەهی کەنعان