ستایشی «ئەفراسیاب بەگ»

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  753 مشاهده
چ کەس نەگەیوە لە دنیا بەمەقسەد و کامی
زەمانە تەبعی کەچە، بەد میزاجە ئەنجامی
هەزار نامەوەری نامداری خستە بەڵا
لە خۆی نەگرتووە هێشتا کە ناوی بەدنامی
هەزار بێژەنی مەردی ئەسیری زیندان کرد
هەزار ڕەخنە ئەخاتە شیعاری ئیسلامی
ئومێد ئەکەم کە بەسی بێ کە شاکەشی دەوران
ئەوی کە ماوە نەیخاتە حەڵقەیی دامی
یەکێ لەوانەیە ئەفراسیابی ڕۆستەم بەگشخص
بژی بە نەسرەتەوە بۆ عەدوویی دین خامی
ئەڵێن شەجیع بووە ئەفراسیابی تورکی قەدیم
نەگەیوەتە قولی ئەفراسیابی هەورامی
هەمیشە ئەو لە دەس ئێرانمکان هەر فیراری ئەکرد
وەلێ ئەم ئێستە کە ئێران ئەخاتە سەرسامی