ستایشی «ئەفراسیاب بەگ»

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  800 بینین
چ کەس نەگەیوە لە دنیا بەمەقسەد و کامی
زەمانە تەبعی کەچە، بەد میزاجە ئەنجامی
هەزار نامەوەری نامداری خستە بەڵا
لە خۆی نەگرتووە هێشتا کە ناوی بەدنامی
هەزار بێژەنی مەردی ئەسیری زیندان کرد
هەزار ڕەخنە ئەخاتە شیعاری ئیسلامی
ئومێد ئەکەم کە بەسی بێ کە شاکەشی دەوران
ئەوی کە ماوە نەیخاتە حەڵقەیی دامی
یەکێ لەوانەیە ئەفراسیابی ڕۆستەم بەگکەس
بژی بە نەسرەتەوە بۆ عەدوویی دین خامی
ئەڵێن شەجیع بووە ئەفراسیابی تورکی قەدیم
نەگەیوەتە قولی ئەفراسیابی هەورامی
هەمیشە ئەو لە دەس ئێرانشوێن هەر فیراری ئەکرد
وەلێ ئەم ئێستە کە ئێران ئەخاتە سەرسامی