گۆرانی لەسەر کێشی «ئەی وەتەن ئەی ئوممی موشفیق»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
595 مشاهده
ڕەونەقی باخی حەیاتی میللەتە عیلم و فنوون
میللەتی بێ عیلم و دانش هەر زەلیلە و هەر زەبوون
قەومی کورد موحتاجی ڕەحمە چونکە مەحوی کردووە
زللەیی دەستی حەوادیس لەققەیی دنیای دوون
هەر لەناو چاهی مەزەللەتدا ئەمێنی دائیما
تاکوو ئەلتافی حکوومەتمان ئەبێتە ڕەهنموون
هەر بژی عەدلی حکوومەت واسیتەی ڕاهی نەجات
عەدل و ئیحسانی حکوومەت، لا ئەبا داخی دەروون
بێ مەعاریف ئێمە ناژین ڕێی تەرەققی ناگرین
هەربژی حامیی مەعاریف، زیندە بێ عیلم و فنوون