گۆرانی لەسەر کێشی «أعدای وەتەن حملەی شێرانە مزی تانیور»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
580 مشاهده
سندوقچەیی نەقدی بەدەنی باوک و برا و عەزیزان
خاکی وەتەنە بیکەین بە کلی چاوان
باخی وەتەنە باسی کەین بە دڵ و گیان
ئەی شێر نەژادان هەموومان لە مەیدان بە غیرەت بوەستین
پشتێنی حەمییەت بەتەواو ببەستین
بۆ فیداکاری لەناو دۆشەکا هەستین
ئەی ئەبنای وەتەن! ئێمە هەموو مەردین بە عەزم و سەبات
لای میللەتی کورد قەدری نەماوە حەیات
پێش زیللەتی خۆیان ئەخەن دەردی مەمات
ئەی تازە جوان لە نەسلی ئەوانین شەرتە فیداکاری
بۆ دەفعی عەدوی خاکی وەتەن بێداری
دەست لە ئێمە نەسرەت لە جەنابی باری