بۆ قوتابییان

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  795 مشاهده
ئەی گوڵی گوڵزاری دین، ئەی نەوجەوانانی وەتەن!
ئەی لە مەعنادا بەقیمەت یەک بەیەک دوڕڕی عەدەن
ئەی نەوەی باز و شەهین بۆ تۆ جەلادەت فیترییە
سەیری ئەترافت بکە یەکبارە ڕاوی تۆ ئەکەن
دەرسی سەتحی قەت مەخوێنن هۆش و فکرێکتان ببێ
دەرسی «تاریخ»تان کە خوێند «جوغرافیا» دیققەت بکەن
ئەندەلوسمکان، تونسمکان و جەزائیرمکان، فاسمکان و قوبروسمکان و قرممکان
تا دەگاتە خیتتەیی بەڵخ و بوخارا و دەکەن
مەنبەعی عیلم و هونەر بوو، جێی موسوڵمان بوو هەموو
پێت بڵێم: بۆچی لەدەست چوو کەوتە دەستی ئەهریمەن
زوڵمەتی جەهل و عەداوەت نووری ئیسلامی نەهێشت
فرسەتی دەستکەوت عەدوو نەیخستە لەفزی «لا» و «لن»
تۆیش ئەگەر فرسەت لەدەست دەی ئەبیە مەملووکی کەسێ
شەوچرا هەڵگر ئەبی ڕۆژیش ئەشۆی جام و لەگەن