گۆرانیی بولبول بە نەغمە لەسەر کێشی «قافقاسیا داغلری چیچکلر ئاچار»
لە شیعری «سمعت شعرا للعندلیب» وەرگیراوە
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
873 مشاهده
بولبول بە نەغمەی دڵکێش و خۆشی
گوڵزاری پڕ کرد دەنگ و خرۆشی
بانگی کرد خەڵقە سەربەست خوڵقاوم
لەم باخ و دەشتە ڕووناکە چاوم
بە شەوق و خۆشی لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ
بە هەوەس ئەچم لەم چڵ بۆ ئەو چڵ
لەناو درەختا ئەکەم هێلانە
سەرم سێبەرە و فەرشم گوڵانە
کە بای سەحەری ئەشنێتەوە
لقی گوڵەکان ئەلەرێتەوە
چەندم پێ خۆشە نەغمەی ئازادی
بۆ خۆم ئەخوێنم بە شەوق و شادی
ئەگەر حەز ئەکەن دڵشادم بکەن
لە بەندی قەفەز ئازادم بکەن
گەر لاتان خۆشە ئەمن بدوێنن
بەرەڵڵام بکەن وازم لێ بێنن!!