گۆرانیی بۆ قوتابیان

لەسەر کێشی گۆرانییەکی فارسی «ما کە اطفال این دبیستانیم»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  771 مشاهده
ئێمە کە منداڵ و نەوجوانین
هەموو بەقوربانی کوردستانین
چونکە حوببی وەتەن لە ئیمانە
بە مەحەببەتە ساحێب ئیمانین
سا ئەی ڕەفیقان لە ڕێی وەتەندا
زۆر تێ نەکۆشین زۆر بێ ویجدانین
چونکە وەتەنمان کە وەک بەهەشتە
ئێمەیش لە ناویا وەکوو غیلمانین
هەر بە هەواکەی کوردستان ئەژین
لەم باغەدا بولبولی خۆش خوانین