گۆرانی لەسەر کێشی «تیشیتردی شووتنە یوللادی ئاننەم بنی»

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  545 مشاهده
ئەساسی ئەم مەدرەسەیە ئینشائەڵڵا مەسەڕڕەتە
بۆ ئەم وەتەنە وێرانە بۆ ئەم قەومە بەدبەختە
وەتەن موحتاجی ئێمەیە ئێمەیش موحتاجی علووم
حەیفە هەروا بێ سەمەر بێ ئەم باخ و ئەم جەننەتە
لە پەنای عیلم و مەعاریف ئێمە ئەکەین ڕەجایێ
وەک میللەتانی سەر زەمین سەربەرز بێ ئەم میللەتە
خار و خاشاکی کوردستان نایدەم بە موڵکی جیهان
ڕەببی دەرنەچێ لە دەستمان جێی سونبول و گوڵزاران
ئەی شاگردانی مەدرەسە، ڕاحەتی ئیتر بەسە
ڕۆژی غیرەت هەوەسە بێینە ڕیزی شاران