گۆرانیی کوردستان وەتەنمانە

لەسەر کێشی «شاشیردی گیر دوشمن ارسلان یاتاغنە»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  749 مشاهده
کوردستان وەتەنمانە جێگای شێری بابانە
جێگای ئابا و ئەجداد و هەم جێگای شێرانە
هەر بژی ئەم وەتەنەمان
بۆ وەتەن جانفیدا بین وا خۆشە تیا فەنا بین
لە ڕێی ئەتۆ ئەی چاومان یەکە یەکە قوربانی تۆ بین
بەرە بەرە حەیرانی تۆ بین
شاخ و دەشتی کوردستان وەک جەننەت وەهایە
گشتی دەشتی وەک سەحرای ماچین و خەتایە
هەر بژی ئەم وڵاتەمان
هێلانەی حەیاتمان، ئاشیانەی سەعادەتمان
بانگ ئەکەین بۆ وەتەنمان یەکە یەکە قوربانی تۆ بین
دەستە دەستە حەیرانی تۆ بین
بەعیلم و مەعریفەت ئاوا بێ سلێمانیمکان
هەموو شاری کوردان سنەمکان و سابڵاخمکان و وانمکانی
نوورانی و جوانی بێ وەتەن
وەتەنەکەی کوردان! جێگای شێر و مەردان
لە ڕێی ئەتۆ ئەی چاومان یەکە یەکە قوربانی تۆ بین
بەرە بەرە حەیرانی تۆ بین