هاندان بۆ خوێندن و پێشکەوتن
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1719 مشاهده
ئەی غونچەی ئومێدی هەموو پیر و جەوان
بێدارەوە بە وەختی جلیت بازیی و مەیدان
عالەم هەموو هەستاوە خەریکن هەموو مەردان
بشکێنە بە بازووی هونەر تەوقی جەهالەت
عیلم و ئەدەبە مەرهەمی هەر دەرد و عەتالەت
تۆ دەردی جەهالەت بووەتە سەددی ژیانت
یا شوعلەی غەم ئاگرە بۆ ڕۆحی ڕەوانت
لەم کەشمەکەش و حادیسە بەستراوە زوبانت
بشکێنە بەبازووی هونەر تەوقی جەهالەت
عیلم و ئەدەبە مەرهەمی هەر دەرد و عەتالەت
دایکی وەتەن ئیقباڵی بەئیقبالی ئەتۆیە
چاوی لە تەڕەققی و هەموو ئامالی ئەتۆیە
ڕوشدت کە ببێ خەزنەیە وا ماڵی ئەتۆیە
بشکێنە بەبازووی هونەر تەوقی جەهالەت
عیلم و ئەدەبە مەرهەمی هەر دەرد و جەهالەت