مەعاریف
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
919 مشاهده
مەعاریفە کە بڵندیی ئەدا بە قەومی هەژار
جەهالەتە کە دەکا مەحوی سیلسیلەی تاتار
فنوون و عیلمە کەوا بووەتە باعیسی ئیقباڵ
جەهالەت و حەسەدە بووەتە مەنشەئی ئیدبار
برادەران و ڕەفیقانی خۆم مەبن غافڵ
لە تەربیە و ئەدەب و سەنعەتێکی باش و بەکار
وەتەن وەتەن وەکو «کوُکوُ»ی کۆترە باریکە
ببێتە ویردی زوبان و دڵت بە لەیل و نەهار
بە ماڵ و دەوڵەتی دنیا مەنازە ئەی حاجی!
بینای مەکتەب و پردێ حیسابە ڕۆژی شومار
حەیاتی ئێمە حەواڵەی سەخای ئەشرافە
کە گەورە لوتفی نەبێ قوڕ بەسەر سەفیل و سیغار