بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
3 دقیقه
1511 مشاهده
هیچ کەس نییە بەسۆزی دڵ و سینەم ئاشنا
شادم کە دڵ بە دەردی دەوای کوردە موبتەلا
ناشکێ بەتۆپ و بۆمبا، سەر ئەفرازە قەومی کورد
لاییق نییە بە تەبعی بڵندان درۆ و ڕیا
تابیع بەقەسد و حیسسی هەوایە حقووقی ناس
جەبرەن ئەسیری باتیلە حەق، وا کرا فیدا
حەقق و مرووەتێ نییە بۆ ئێمە، قەومی کورد
بۆ «ئەهلی» حەق موعینی ئەتۆ دائیم ئەی خودا
دنیا لە غەشش و حیرس و ڕیا و مەنفەعەت پڕە
ئالوودە پێ، فەزاحەتە، پابەندی ئیفتیرا
ویجدان و قەلب و حەوسەڵەی ئەم هەموو کەسە
ئای، وای، بەرد و ئاسنە، ناگرێتە گوێ سەدا!
مەغلووبی جەهل و فەقر و سەفالەت بووە موحیت
ئاڵایە بێخی میللەتەوە لەهبەی فەنا
هەر میللەتێ خەریکە حقووقی لە دەست گرێ
ئەم قەومە کۆنە بۆ نییەتی حەققی ئیعتیلا؟!
بێ غایە، بێ نەتیجە چلۆن گیان فیدا بکا
لاییق مەبینە بۆ سەری ئەم میللەتە جەفا
بەستەی سیاسەتی دووە لە حاڵی زاری کورد
لەم بوعدی لاتەناهییە بێ شەوقە وەک سوها
موڵک و حەیات و سەروەتی ژێر باری زیللەتە
لەم زوڵمی بێ ئەمانە، خودامان بدا پەنا!
وا هەرچی عاتیلە ئەکڕێنرێت و مەحو ئەبێ
بەم عەسری حازرە کە دەڵێن عەسری ئیستیفا
ئاهـ ئەی فەقیری بێ کەسم ئەی کوردی بێ خەبەر!!
ئەی توعمەی مەسائیب و قەهر و شەڕ و جەفا
بدڕێنە، لادە، جامەی ژێر باری میحنەتت
ئەی کورد! بەعەزم و غیرەتی خۆت فەرزە ئیرتیقا
بۆ خاتری ڕەزایی خوا و عەشقی ئەحمەدی
بەسیە نیفاق و بەسیە شیقاق و ڕق و ئەزا
وا ئەرمەنی و یەهوودی حەقی گرتە دەستی خۆی
بۆ بۆ حقووقی شەرعیی خۆت ناکەی ئیددیعا
ئیجاب ئەگەر سیلاحە، دەسا وەختی فرسەتە
حازر بە! گەر بەکوشتنە، ئیسباتی موددەعا
هەر کەس خەریکی خزمەتی ئەهلی تەغەللوبە
بێ دەنگ بووە حقووق و ناکەن کەمێ حەیا
ئەی گەورەکانی کورد و بەگ و میر و زابتان!
یە ک بن هەموو تەوەققوفە لەم عەسرەدا خەتا
ئەی شێخ و سەیید و عولەما یەک سەدایی حەق!!
بۆ ئینتیباهە لازمە «حّي علی الصلاعربی»
کورد هیممەتی بڵندی هەیە سەوڵەتی هەیە
سا با، ئەویش لیوای حکوومەت بڵند بکا
ئەڵبەت لە بەینی میللەتی کورد چەند «سەلاحەدینشخص»
پەیدا بووە بەغیرەتە و ئەکمەل و دەها
حەققێکی ئیبتیدائی کە ئێستە نەسێنرێ
بۆ کورد لە عاقیبەت چ نییە نووری موقتەدا
کورد ئاخری موئەییەدە، خۆی حاکمە و ئەمیر
لەم عەزمە ڕوحی حەزرەتی «مەحموود»ە پێشەوا