کێیە؟

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  935 مشاهده
کێیە تا سەر لە فەزای دەرد و غەما بێ، مابێ
ئەوە هەر کوردە کە چاوی لە هەوا بێ، وابێ
هەر، سلێمانییە عیفریتی حەسەد سواری بووە
هودهودی خۆش خەبەرم گەر لە «سەبا» بێ، با، بێ
ڕاستی ڕێگەی ڕاستت ئەدەب و ئەخلاقە
نەمدی هەرگیز لە کەسێ ڕووی لە «کەچا» بێ چا بێ
مارە بۆ گەردن و ماڵت چ خومار و چ قومار
گەرچی باوە، ئەوە پیاوە، بە شەرابێ ڕابێ
ئەی وەتەنپەروەری تەنپەروەری پڕ لاف و گەزاف
ئەسەری خزمەتی تۆ چین، بە حیسابی سا بێ
چ زەمانێکە؟ زمانی تەڕ و پاراوی ئەوی
غایە و فیکری لە هەرکەس کە مەلا بێ، لا بێ
وەرە مەیدانی هونەر گەر ئەتەوێ بەرزیی وەتەن!
وەسڵی مەحبووبە بەبێ ڕەنج و عیتابی نابێ