ئەی بولبولی!
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
815 مشاهده
ئەی بولبولی حەدیقەی موڵکی هونەروەری
دەرحەق بە لوتفی خاسی جەنابت خەجاڵەتین
لەو مەدحە بێ غەشە هەموو بێ قەدر و قیمەتین
قابیل بەمەسلەکی ئودەبایە سوخەنوەری
«للّه درّكمعربی» کە گەیشتوویتە ئەنوەریشخص
شوکرت ئەکەم بەناوی مودیر و موعەللیمان
مەدحت ئەکەم بە ناوی ڕەفیقانی موحتەرەم
ئەی نووری دیدەیی وەتەنی پاک و موحتەشەم
دەرحەق بە عیلم و مەکتەب ئەتۆ هاتوویتە زوبان
فیکری بڵندی تۆیە گەیشتووەتە موشتەری
خاکی وەتەن کە گەوهەری هاڕاوەیە هەمووی
وەک سورمە وایە بۆ نەزەری ئەهلی مەعریفەت
نایێتە ڕێی ژمارە کە لەو دایە هەر سیفەت
پڕ ئاوەکەی حەیاتە هەموو شیشە و سەبووی
بێ نرخە گەوهەری کە نەگا زوو بە جەوهەری
چاوی لە دەستی ئێمەیە ئەم دایکە بێ کەسە
دەورەی تەجەددودە، ئەمە عەسری تەکامولە
عەیبێ کە نەقس و گەورەیە ئەمڕۆ تەکاسولە
خوێندن لزوومە سا چ لە مەکتەب چ مەدرەسە
بەسیە سەماعی چەنگ و نەی و عومری سەرسەری
عیلم و فنوونە بووەتە چرای موڵکی سەر زەمین
فەننە جەمادی کردووە ئەمڕۆ بە «ذو حياتعربی»
دیققەت کە تۆ بەچاوی حەقیقەت لە کائینات
جەهلە کە بووەتە باعیسی فەوتانی موڵک و دین
عیلمە کە ساحێبی دەگەیێنێ بەسەروەری
یاڕەب! هیدایەتێ مەربووتی قودرەتە
بێ بەش نەبین لە نیعمەتی عیلمێ کە نافیعە
دەرخەی چرا بە حورمەتی زاتێ کە شافیعە
لامان بدەی لە جەهل و نەفامی کە زوڵمەتە
فەڕمان فڕیوە جیققەی سەرما نەبێ فەڕی