وەرامی زێوەر بۆ شێخ نووری شێخ ساڵح

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 2 دقیقه  855 مشاهده
ئەی مەرحەلەپەیمایی فەزای لایەتەناهی
ئەی دافیعی حوزن و کەدەر و ڕەنگی سیاهی
ئەی شەمعی ئیلاهی
ئەی نووری سەماوات و زەمین ڕەهبەری گوم بوو
ئەی ڕۆشنی بەخشایی غەریبانی موکەددەر
ئەی ماهی مونەووەر
هەرتۆی کە بە شەو مونیسی مەردانی غەریبی
تۆ واسیتەی خۆشیی ئەغیار و حەبیبی
بۆ خەستە تەبیبی
سەیرت ئەکەن ئەهلی وەتەن و دوور لە وەتەن هەم
شەمعێکی لەتیفی لە نەزەر دیدەیی عالەم
بێ مەسرەفی درهەم
جەزری هەیە، مەددی هەیە دەریا، سەبەبی تۆی
سەرباخ و خیابان لە وەوە زینەتی عەردە
وەک مەرهەمی دەردە
توو عەشقی جەمالت وەرە ئەی قاسیدی یەزدان
نامەم بگەیێنە بەدەسی مەردی سوخەندان
یاری شەکەڕەفشان
ئەو ساکینی هەولێرە کە شارێکی قەدیمە
ئۆتێلی شەریف مەسکەنە بێ یار و نەدیمە
دۆستێکی حەمیمە
عەرزی بکە ئەی تووتیی سەحرایی مەحەبیەت
سەرمەستی ئەدەب، سەرخۆشی سەهبای مەحەببەت
دانای مەحەبیەت
چوارشەممە بەسەیارە و عەڕڕادە لە هەرلا
سەیرانە لە سەیوان و لە شەخسان و لە سەحرا
سەیرێکە دلارا
ئەم ساڵ وەکوو ساڵان نەبوو ئەم شارە بەهاری
بووەتە گوڵی ناو چیمەنی ئاهووی تەتاری
وەک نەقش و نیگاری
نازک بەدەنان دێن و ئەچن عیشوە فرۆشن
وەک حۆری ئەڕۆن سوندوس و ئیستەبرەق ئەپۆشن
مەهوەشن و بەهۆشن
ئەو قۆریە شکاوە کە دەکەی یادی، نەماوە
سەیرانگەهی یارە بووەتە دەشتی سەماوە
تەغییری تەواوە
جێ گۆڕکەیە ئێستاکە مەسیر بووەتە وەیس
ئەو دەشتە لەتیفە بووەتە لانی غەزالان
جێی لەیلە لەگەڵ قەیس
«نووریشخص» مەبە عاجز وەکوو ئێرانەیە هەولێر
جێی عیلم و عەمەل، فەزڵ و هونەر، لانەیە بۆ شێر
هەم مەنبەعە بۆ خێر
فەڕزی بکە ئۆتێلە کە لای سۆفی شەریفە
زۆر ئەهلی سلێمانی لەوێ بۆتۆ حەریفە
شارێکی زەریفە
هاو شەهرییەکانت کە لەوێن مەردی گوزیدەن
مەعلوومە هەموو ساحێبی ئەفعالی حەمیدەن
شابەیتی قەسیدەن
بیخوێنەرەوە گوفتەی وەک شەککەری نالیشخص
لابا لە مەزاقا کە ببێ ترشیی و تاڵی
شیرینە مەئالی
«عاجز مەبە قوربانی کە ئەمە دەورە نە جەورە
ساقی کەڕەمی یەک بەیەکە نۆرە بەنۆرە»