وا بە ئاسان عالەمێ تەسخیری تۆ بوون ماهڕوو
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
1447 مشاهده
وا بە ئاسان عالەمێ تەسخیری تۆ بوون ماهڕوو
ساحیری یا ئەولیایی؟ ڕاست بێژە ماهڕوو
دەس بە خەنجەر دێی و باز خۆت دەگری سا کەی
لێم دەدەی؟ ئینتیزاری کوژتنم زوو لێم دە یاڵڵا ماهڕوو
دڵ دەبەی بە دزی لە ناو خەڵقی دەلێی خۆی داگیە پێم
من دڵم دا پێت بە ڕاست؟ دادەی بزانم ماهڕوو
بێچووە جەللاد! خۆت لە ناو مەردوم بە سۆفی بۆ دەکەی؟
هیچ کەسی نەتناسێ، خۆم چاکت دەناسم ماهڕوو
پڕ دڵم خوێن کرد و دام پێت وا بەزوویی جێ بە جێ
باعیسی بەدمەستییە دەشکێنم پیاڵە ماهڕوو
ڕەنگی زەردت دیم دەڵێی کوردیتخلص بڕۆ بێنە بەهێ
بەس بیانوو بگرە وەختی بەی کوانێ؟ ماهڕوو