خۆت بناسە
از کتاب:
شاخی هەورامان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1069 مشاهده
لە ئەمڕۆ لازمە هەرکەس، بزانێ خۆی کە کوڕ کێیە
یەقین هەرکەس نژادی خۆی نەناسێ بێ سەر و پێیە
کوڕی بێ ئەسڵ وا چاکە، بە چەشنی گورگی ناو گەللە
دەری کەی با وەتەن چۆڵ کا، نیشانەی زۆڵیەتی پێیە
برایی ئیشی زۆر چاکە، دەخیلت بم بە جێی بێنە
ئەلف چۆن ڕاستە، ئازادە، ئەوەی باری هەیە تێیە
بە وەڵڵا کاکە بۆ تۆمە، ئەگەر نا من حەقم چی بوو
بڵێم لادە لە ئەو شاخە، وەرە لێرۆ بڕۆ، ڕێیە
بەناحەق باخەوان کەی خزمەتی داری نەناسی کرد؟
هەتا مەعلووم نەبوو، ئایا زقوومە یا خۆ هەرمێیە!!
نەڵێی بەخوا بەگوێی ناکەم، وتاری گشتی بێ سوودە
هەتا مەعلووم نەبێ ئایا، کە ئەم شێخ «قانعتخلص» ە کێیە؟