لە وڵاتی مندا

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  368 مشاهده
لە وڵاتی مندا
ڕۆژنامە بە لاڵی لەدایک ئەبێ.
لە وڵاتی مندا
ڕادیۆ بە کەڕی لەدایک ئەبێ.
لە وڵاتی مندا
تەلەفزیۆن بە کوێری لەدایک ئەبێ.
ئەوانەی لە وڵاتی منیشدا بیانەوێ
ئەوانە بە ساغی لەدایک بن
لاڵیان ئەکەن و ئەیانکوژن.
کەڕیان ئەکەن و ئەیانکوژن.
کوێریان ئەکەن و ئەیانکوژن.
لە وڵاتی مندا!