وەسێت

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  402 مشاهده
لقی دارێ وەسێتی کرد، هەر وەختێ مرد
بیکەن بە بێشکەی منداڵێ.
بێشکە وەسێتی کرد کە مرد
بیکەن بە پنەی بەردەمی
ڕیزە چادر و دەوارێ.
پنە وەسێتی کرد کە مرد
بیکەن بە کورسی بۆ چرای
ماڵە فەقیر و هەژارێ.
کورسیی وەسێتی کرد کە مرد
بیکەن بە سەری مەرکانەی
ئاوی کەرکووکمکانی غەمبارێ.
«سەر»یش وەسێتی کرد کە مرد
بیکەن بە چوارچێوەی وێنەی
«بادینانمکان»ی بە ئازارێ.
ئەویش وەسێتی کرد کە مرد
بیکەن بە سنگی دیواری
جلی پێشمەرگەی نێو شارێ.
سنگیش وەسێتی کرد کە مرد
بیکەن بە شانەی دڵدارێ.
شانەیش وەسێتی کرد کە مرد
بیسووتێنن و لە دواییدا
خۆڵەمێشی بکەن بە سەر
گوڵکۆی قژی منداڵێکی هەڵەبجەمکاندا!.