بیرچوون

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  342 مشاهده
لەسەر مێزەکە بیرت چوون
بە هێواشی وەک دەس بەرم
بۆ دوو کۆتری سپی نوستوو
هەڵمگرتن.
لە دەرەوە چنگ لەسەر شان
با کلۆ بەفری ڕاو ئەنا
جەستەی باریکە شەقامی هەڵئەلەرزان.
هەر خۆم تەنیا
ملیوانی خەیاڵە گەرموگوڕەکەم بۆ هەڵبڕی و
کەوتمە ڕێگا
ئەی کچەکە!
بەڵام هەتاکوو ژوورەکەم
پەنجەکانت لە دەستما بوون
تا نووستیشم دەستەکانت لە ملما بوون
ئای کچەکە!
یەکە یەکە
هەر دە پەنجەیشم هەڵوەرێن
بیرم ناچێ
شەوی جووتە دەسکێشەکە!