کۆتەرە

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  313 مشاهده
ئەو شەوەی لە «شێخ وەسانمکانا»
بووم بە زووخاڵ و کۆتەرە
بۆ سبەینێ ڕۆژنامەکانی ئەورووپامکان
پەڕە پەڕە
لێم بوونە شەمشەمەکوێرە!
هەر ئەو شەوەیش
دوورتر لە من
بە گڕی مۆمی کڵێسە
دوو تاڵەمووی ڕیشی قەشە
هەڵکڕووزا
بۆ سبەینێ ڕۆژنامەکانی ئەورووپا
لە مانشێتەوە بۆ داوێن
یەکە یەکە
بۆ کڕووزیان لێ هەڵئەستا!.