کۆتەرە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  303 بینین
ئەو شەوەی لە «شێخ وەسانشوێنا»
بووم بە زووخاڵ و کۆتەرە
بۆ سبەینێ ڕۆژنامەکانی ئەورووپاشوێن
پەڕە پەڕە
لێم بوونە شەمشەمەکوێرە!
هەر ئەو شەوەیش
دوورتر لە من
بە گڕی مۆمی کڵێسە
دوو تاڵەمووی ڕیشی قەشە
هەڵکڕووزا
بۆ سبەینێ ڕۆژنامەکانی ئەورووپا
لە مانشێتەوە بۆ داوێن
یەکە یەکە
بۆ کڕووزیان لێ هەڵئەستا!.