چلچرا
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
564 بینین
من پێکەوە بە هەردوو دەست
تەلی گەرم و تەلی ساردی
خۆشەویستیم گرتووە
بۆیە لەشم خۆی بۆتە وزەی کارەبا و
لەم شەوەدا
چلچرای ئەم هەموو شیعرەی
لەسەر سەرت هەڵکردووە!.
تەلی گەرم و تەلی ساردی
خۆشەویستیم گرتووە
بۆیە لەشم خۆی بۆتە وزەی کارەبا و
لەم شەوەدا
چلچرای ئەم هەموو شیعرەی
لەسەر سەرت هەڵکردووە!.