ساڕێژکردنەوە
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
547 بینین
ئەگەر سروەیەکی ئەزمڕشوێن
بێ بۆ ئێرە و بگاتە لام
یەک شەو گل بخواتەوە لای ژووری تەنیام
سەرێ بکێشێتە سنگم
کە ڕۆیشتەوە و گەیشتەوە
ئەو دیارە
دڵنیام ئەبێ بە گڕە و لرفە ئەکا و
ئەیسووتێنێ دەموچاو و
دەستوپلی
«وێڵەدەرەشوێن و مامەیارەشوێن»!
دەبا نەیەت!
توخوا نەیەت!
ئەوان هەموو ڕۆژ ئەسووتێن
بۆچی شوێنی ساغیان ماوە!
دەبا لێرە و دوور لە چاویان
هێواش هێواش خۆم بسووتێم
خۆ خۆڵەمێشی ئەم لەشە
گەر بەرنەوە
پەنجەرەیەک و دوانی ئەوان
ڕوومەتێک و دوانی ئەوان
کەمێ ساڕێژ ئەکەنەوە
من ژیاوم بۆ ئەو کەمە
نامبەنەوە؟!
بێ بۆ ئێرە و بگاتە لام
یەک شەو گل بخواتەوە لای ژووری تەنیام
سەرێ بکێشێتە سنگم
کە ڕۆیشتەوە و گەیشتەوە
ئەو دیارە
دڵنیام ئەبێ بە گڕە و لرفە ئەکا و
ئەیسووتێنێ دەموچاو و
دەستوپلی
«وێڵەدەرەشوێن و مامەیارەشوێن»!
دەبا نەیەت!
توخوا نەیەت!
ئەوان هەموو ڕۆژ ئەسووتێن
بۆچی شوێنی ساغیان ماوە!
دەبا لێرە و دوور لە چاویان
هێواش هێواش خۆم بسووتێم
خۆ خۆڵەمێشی ئەم لەشە
گەر بەرنەوە
پەنجەرەیەک و دوانی ئەوان
ڕوومەتێک و دوانی ئەوان
کەمێ ساڕێژ ئەکەنەوە
من ژیاوم بۆ ئەو کەمە
نامبەنەوە؟!