ئەمن وەک پەرچەمی جانان ئەمن وەک پەرچەمی یارم

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  1611 مشاهده
ئەمن وەک پەرچەمی جانان، ئەمن وەک پەرچەمی یارم
لە لایێ خاو و سەرگەردان، لە لایێ مەست و بیمارم
دەبا بگریم، بناڵێنم، کە وا تێکچوو سەر و کارم
دڵم دانا لە ڕێی دڵبەر، نە دڵ بۆم بوو، نە دڵدارم
دڵم کەیلە لە میحنەت، وا ڕەوانە خوێن لە زامانم
لە گێژاوی بەڵادا غەرقە سەر هەتا بە دامانم
لە دەستی کەچڕەوی گەردوون لە کوورەی فیرقەتی غەمدا
بە دایم هەر وەکوو قەقنەس حەریقی نار و حیرمانم
وەسییەت بێ مەبن دوودڵ کە نادا مەنفەعەت پێتان
منیش دوو دڵ بووم ئاخر ئێستە بۆیە وا پەشیمانم
خودا تادای بە من وای دا بە جارێ وەسڵی دوو دڵبەر
..............متن نامشخص فەلەک چۆن کردی تاڵانم
وەکوو کوردیتخلص لە دوو جەژن بوو لە ناو حیرەت و دەردا
ئەمیشم چوو ئەویشم چوو بە جارێ ماڵی وێرانم