شۆڕش
از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
893 مشاهده
شاخ وتی شۆڕش ڕووبارە
جارێ تیژ و جارێ خاو و
هەندێ جاریش بێ بوارە.
ڕووبار وتی شۆڕش شاخە
جارێ لووتکە و جارێ گەورە و
هەندێ جاریش بن بنارە.
درەخت وتی شۆڕش وەکوو دارستانە
جارێ ڕووتە و جارێ وشکە و
هەندێ جاریش چڕستانە.
ئەم جارەیان زەمین وتی:
دە بڵێن شۆڕش ژیانە
وەک سەری من چۆن بە دەوری
چاوی خۆردا ئەخولێتەوە
سەری ئەویش وا بە دەوری
چاوی گەلدا ئەخولێتەوە و
ئەوەی لە کەسمان ڕوونەدا
نەوەستانە!
جارێ تیژ و جارێ خاو و
هەندێ جاریش بێ بوارە.
ڕووبار وتی شۆڕش شاخە
جارێ لووتکە و جارێ گەورە و
هەندێ جاریش بن بنارە.
درەخت وتی شۆڕش وەکوو دارستانە
جارێ ڕووتە و جارێ وشکە و
هەندێ جاریش چڕستانە.
ئەم جارەیان زەمین وتی:
دە بڵێن شۆڕش ژیانە
وەک سەری من چۆن بە دەوری
چاوی خۆردا ئەخولێتەوە
سەری ئەویش وا بە دەوری
چاوی گەلدا ئەخولێتەوە و
ئەوەی لە کەسمان ڕوونەدا
نەوەستانە!