گفتوگۆ

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  486 مشاهده
سلەیمانیمکان وتی ئەگەر
ئیستە «شەهابشخص»م بژیایە
ڕەنگی گۆیژەم ئاڵتر ئەبوو.
کەرکووکمکان وتی ئەگەر ئیستە
منیش «ئەنوەرشخص»م بمایە
چاوی «بابە»م تیژتر ئەبوو.
هەولێرمکان وتی ئەگەر ئیستە
منیش «ڕەنجبەرشخص»م بژیایە
گوێچکەی قەڵام سووکتر ئەبوو.
کۆیەمکان وتی ئەگەر ئیستە
منیش «جەعفەرشخص»م بژیایە
چنارۆکم شەنگتر ئەبوو.
بادینانمکان یش وتی ئەگەر
منیش «عەزۆشخص»کەم بمایە
ئیستە بێشەم چڕتر ئەبوو.
لەدواییدا کوردستانم هەڵیدایە
وتی ئەگەر ئەوان هەموو بمانایە
من باڵام چۆن بکردایە؟!
ئەم ئاگرە چۆن لە گیانما
هەڵگیرسایە؟!