گفتوگۆ

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  478 بینین
سلەیمانیشوێن وتی ئەگەر
ئیستە «شەهابکەس»م بژیایە
ڕەنگی گۆیژەم ئاڵتر ئەبوو.
کەرکووکشوێن وتی ئەگەر ئیستە
منیش «ئەنوەرکەس»م بمایە
چاوی «بابە»م تیژتر ئەبوو.
هەولێرشوێن وتی ئەگەر ئیستە
منیش «ڕەنجبەرکەس»م بژیایە
گوێچکەی قەڵام سووکتر ئەبوو.
کۆیەشوێن وتی ئەگەر ئیستە
منیش «جەعفەرکەس»م بژیایە
چنارۆکم شەنگتر ئەبوو.
بادینانشوێن یش وتی ئەگەر
منیش «عەزۆکەس»کەم بمایە
ئیستە بێشەم چڕتر ئەبوو.
لەدواییدا کوردستانم هەڵیدایە
وتی ئەگەر ئەوان هەموو بمانایە
من باڵام چۆن بکردایە؟!
ئەم ئاگرە چۆن لە گیانما
هەڵگیرسایە؟!