سەنگەر
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
816 بینین
هاوڕێکەم!
«تۆو»ێ گوێ ناگرێ لە کێڵگە
ئەگەر سینەی خۆی نەداتێ
کێڵگەش گوێ ناگرێ لە هەورێ
بۆی نەبارێ.
هەوریش گوێ ناگرێ لە «با»یەک
نەیگێڕێت و ڕاینەژەنێ
«با»یش گوێ ناگرێ لە دەربەندێ
گڤەگڤی نەورووژێنێ
دەربەندیش گوێ لە شاخ ناگرێ
ئەم لا و ئەو لای قایم نەگرێ!
هاوڕێکەم!
شاخیش بۆ گوێ لە تۆ بگرێ
گەر سەنگەری شەهیدێکیت پێ لێ نەدرێ!
«تۆو»ێ گوێ ناگرێ لە کێڵگە
ئەگەر سینەی خۆی نەداتێ
کێڵگەش گوێ ناگرێ لە هەورێ
بۆی نەبارێ.
هەوریش گوێ ناگرێ لە «با»یەک
نەیگێڕێت و ڕاینەژەنێ
«با»یش گوێ ناگرێ لە دەربەندێ
گڤەگڤی نەورووژێنێ
دەربەندیش گوێ لە شاخ ناگرێ
ئەم لا و ئەو لای قایم نەگرێ!
هاوڕێکەم!
شاخیش بۆ گوێ لە تۆ بگرێ
گەر سەنگەری شەهیدێکیت پێ لێ نەدرێ!