هێلانە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  597 بینین
کۆمۆنیست نیم
بەڵام زۆر جار چاوم لێیە
یەکە یەکە
هەندێ وشەی دایکە و باوکەم
وەک چۆلەکە
کە هێلانەی شەوگارێکیان لێ ئەشێوێ
هەڵئەفڕن و ئەیانەوێ
ئەو شەوانە
کاسکێتەکەی لینینکەس بکەن
بە هێلانە!